وەزیری تەندروستی “گرفتەکانی کەرتی تەندروستیی ڕاپەڕین چارەسەر دەکەین”

SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەم، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد و رایگەیاند: کار بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەی ڕانیە و نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆڕۆنا دەکەن لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەوان لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشیان لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێکهێناوە سەبارەت بە دەرخستەی تەواوکردنی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی و خستنەڕووی کەم و کوڕی هەڵە تەکنیکیەکان کە دواتر بە راپۆرتێک بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر تەواو کردنی پڕۆژەکە بدرێت.
وتیشی “لەسەر دەرخستە و داوای تەندروستیی ڕاپەڕین ئەوان وەک وەزارەت کار بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆڕۆنا دەکەن کە لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە لە ناحیەی چوارقوڕنە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە”.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستا حکومەتی هەرێم بودجەیەکی 3 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانکردووە بۆ رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بۆیە ئەوان لەو بودجەیە بڕە پارەی پێویست بۆ تەندروستیی ڕاپەڕین دابین دەکەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە ڕاپەڕین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


