
SNN
بەرپرسانی ئێران باس لەوەدەکەن، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربەیجان، لەسەر هەرێمی قەرەباغ، ژمارەیەک مووشەکی ئەو دوو وڵاتە کە ئاڕاستەی یەکتریان کردووە، کەوتووەتە خاکی ئێرانەوە.
عەلی ئەمیری راد، پارێزگاری خودا ئەفرین، لە باکووری رۆژئاوای ئێران، رایگەیاندووە، لە میانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەرمینیا و ئازەربەیجان، 10 مووشەک کەوتوونەتە خاکی ئێرانەوە، دوایین مووشەکیش دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە بووە کە کەوتووەتە گوندی بیکو لە پارێزگای خودا ئەفرین، بەڵام مووشەکەکەی ئەمڕۆ هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەو پارێزگارەی ئێران بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە: “ترس و نیگەرانیمان هەیە لەوەی شەڕەکانی هاوسنوورمان زیان بە هاووڵاتییانمان بگەیەنێت”.
میدیاکانی ئێران باس لەوەدەکەن، بەهۆی ئەو مووشەکانەوە کە کەوتوونەتە خاکی ئێران، منداڵێک برینداربووە، ژمارەیەک گوندی هاوسنووری ئێرانیش ناوچەکانیان چۆڵکردووە، ئەمە جگە لەو زیانە ماددیانەی کە بەر ماڵی هاووڵاتییان کەوتوون.
پێشتر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکەکەمان لە وڵاتە شەڕکەرەکان قبوڵناکەین و داوا لەلایەنەکان دەکەین رێکاری پێویست بگرنەبەر”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



