
وێنەیەکی سلێمانی سەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشنیازی دووبارە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بەپێشنیازێکی باش نازانێت، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە قەدەغەی هاتووچۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت و ئێمە لە پێشووش ئەو ئەزموونەمان تاقیکردەوە و سەرکەوتوو نەبووین.
لوقمان وەردی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: دیارە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی پێشنیازی ئەوەی کردووە دووبارە قەدەغەی هاتووچۆکردن راگەیەنرێت، ئێمە ئەو پێشنیازە بەباش نازانین، چونکە لەماوەی ڕابردوو بنیمان قەدەغەی هاتووچۆ هیچ سودێکی نەبوو بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە، بۆیە پێویستە وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدات.
وتیشی: “لەبری ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بدات با کار بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی بدات و هەروەها ئێستا کە بڕیارێکی لەو شێوەیە دەدات خەڵک خۆی دۆخی ژیانی خراپە و دووبارە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێتە هۆی برسیکردنی هاووڵاتییان”.
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی زیادبوونی رێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی پێشنیازی دووبارە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی بۆ حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە حکومەت و نە وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی پێشنیازەکەی تەندروستی نەداوەتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



