
SNN
تیمی پزیشکە تایبەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا راپۆرتی بەشێک لە میدیاکانیان پشتڕاستکردەوە سەبارەت بەوەی چارەسەری ئۆکسجین دراوە بە ترەمپ، بەڵام دەڵێن پێدەچێت سبەی بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی.
شۆن کۆنڵی، یەکێک لە پزیشکە تایبەتەکانی ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا وتی: ” سەرۆکی ئەمریکا، بەرەو چاکبوونەوە دەچێت”.
ئەو پزیشکە وردەکاری چارەسەرەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ترەمپ دێکسامێساسۆن (ستیرۆید)ی وەک چارەسەر پێدراوە”، کە ئەمە چارەسەرێکە بۆ ئەو حاڵەتانەی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت کە سەختن، لەپێناو باشترکردنی توانای سییەکانیدا.
بە گوێرەی ئەو پزیشکە، تیمەکەیان پلانی هەیە ترەمپ لە نەخۆشخانە دەربکات بۆ ئەوەی لە کۆشکی سپی چارەسەرەکەی تەواوبکات.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی پێشتر پزیشکەکانی دانیان بەوەدا نەناوە کە ترەمپ ئۆکسجینی پێدراوە، د. کۆنڵی وتی: “ویستوومە ئەو راستییە دەربخەم کە دۆخی تەندروستی سەرۆک زۆر باشە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



