ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لێدوانێکی کازمی رەتدەکاتەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
دەسەڵاتی دادوەری عێراق رەتیدەکاتەوە ھیچ دۆسییەكی بەدەست گەیشتبێت سەبارەت بەو كەسانەی لە كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران تێوەگلاون کە ئەمە پێچەوانەی قسەکانی مستەفا کازمییە لەوبارەیەوە کە وتبووی کەیسەکانی خۆپیشاندەران بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە: “ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، كەوا ئێمە دۆسێیەكمان وەرگرتووە سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تاوانی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەرانی تشرینی یهكهمی رابردوو لە حكومەتی عادل عەبدولمەھدیدا، بە ھیچ شێوەیەك راست نیە”.
ئەم راگەیاندراوەی دەسەڵاتی دادوەری دوای چەندین لێدوانی سەرۆكی حكومەتی عێراق، مستەفا كازمی دێت، كە دوایینیان دوو رۆژ لەمەوبەربوو لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە کە رایگەیاند: “کەیسەکانی کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق زۆر بەرەوپێشچوون و بەمنزیکانە بکوژان ئاشکرادەکرێن”.
دۆسییەی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران و رفاندنیان، یەكێكە لە دۆسییە ھەستیارەكانی عێراق، بە تایبەتی ئەو لایەنانەی تێوەگلاون سەر بە حكومەتی دەستلەكاركێشاوەی عادل عەبدولمەھدی و گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و حزبە دەستڕۆیشتووەكانی ناو وڵاتن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


