به هاوكارى ئهڵمانیا سێ بەنداوى بچووك له گهرمیان دروستدهكرێت

وێنەیەکی پرۆژەکە
SNN- سیروان حهسهن
له سێ گوندى گهرمیان بهردى بناغهى سێ بهنداوى بچووك دانران كه بهكاردههێنرێن بۆ گلدانهوهى ئاوى باران و لافاو کە ئهو سێ پرۆژهیه به هاوكارى حكومهتى ئهڵمانیا دروستدهكرێت.
بێستون ژاڵهیى بەڕێوهبهرى كاروبارى مرۆیى گهرمیان به SNNى راگهیاند؛ ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەمى 2020 بەردی بناغەی سێ بەنداو له سێ گوندى گهرمیان دانران و بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا پرۆژەکە تەواو ببێت و بخرێتە خزمەتی ناوچەکە.
وتیشى: “پرۆژهكه بەھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندی ھاوبەشی قەیرانەکان (JCC)ی ئیدارەی گەرمیان دروستدەکرێن کە بەنداوی بچووکن و لەلایەن رێکخراوی (ریچ)ی جیھانی دروستدەکرێت، دوو بەنداویان لە گوندەکانی تاڵەوان و کانی گوڵی سەر بە ناحیەی شێخ تەویلە و ئەوی تریان لە گوندی دوانزە ئیمامی قەزای کفری-ە.
بێستون ژاڵهیى باسیشى لهوهكرد، حکومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی ئەم پرۆژەیە دەکات و بە بڕی 278 ملیۆن دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەماوەی 75 رۆژدا جێبەجێدەکرێت و دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان دەکرێت.
به تهواوبوونى پرۆژهكه كه بڕیاره له ماوهى 75 رۆژ تهواو بكرێت، بەنداوی تاڵەوان توانای گلدانەوەی ئاوی ھەیە بە رێژەی 110 ھەزار مەتر سێجا، بەنداوی کانی گوڵ توانای گلدانەوەی 101 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، ھەروەھا بەنداوی دوانزە ئیمام توانای گلدانەوەی 115 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە کە پشتدهبهستێت به ئاوى باراناو و لافاو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


