
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNNـ بڕیار محەمەد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “بەهۆی هەبوونی پەکەکەوە لە ناوچە سنوورییەکان، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە 800 گوند ئاوەدان بکرێتەوە، دەشڵێت: “ئەوان خۆیان بە بەدیلی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانن”.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی وەڵامدانەوە پەرلەمانتاران لەبارەی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ڕایگەیاند “بەداخەوە ئێمە چەندینجار داوامان لەبەرپرسانی تورکیا کردووە هێرشی سەر ناوچە سنوورییەکان رابگرێت، بەڵام ئەوان پێماندەڵێن: “هەر کاتێک ئەو کەس و لایەنانەی بوونەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تورکیا یان رایانبگرین، یان لەو ناوچانە نەمێنن ئەو کات ئەوانیش بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان ناکەن”.
وتیشی: “بەداخەوە بەهۆی هەبوونی ئەوهێزە (PKK) لەو سنوورە نەتوانراوە 800 گوند ئاوەدان بکرێتەوە، لەکاتێکدا ئەو هێزە خۆیان وا نیشاندەدەن دەبنە جێگرەوەی هێزەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستان “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


