مسته‌فا كازمى: ئه‌مڕۆ كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زیقار | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وتیشى: “ئێمه قه‌یرانى داراییمان هه‌یه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌ردانى پارێزگاى زیقاریان كرد، له‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاساییان ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ى مووچه یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ى كه باسى لێوه‌كرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باسى چاره‌سه‌رى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق وتى: “ئه‌مڕۆ كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئێمه له قه‌یرانى دارایداین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین”.
وتیشى: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیقار دۆخێكى تایبه‌تى هه‌یه بڕیارمانداوه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌تى تێدا ئه‌نجام بده‌ین، هه‌رچه‌نده قه‌یرانى دارایی ئه‌م كاره‌ى قورس كردووه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه ده‌خه‌ینه سه‌ر شانى خۆمان”.
قسه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كاتێكدایه كه ماوه‌ى 51 رۆژه به‌هۆى كورتهێنانى سیوله (پاره‌ى نه‌ختینه‌وه) مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له عێراق دابه‌شنه‌كراوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


