بڕە پارەیەکی زۆری عێراق بەهەدەر چووە کە بەسە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک

پارەی دۆلار
SNN
لە ساڵی 2003ەوە عێراق بڕی 1 ترلیۆن زیاتر بودجەکەی بووە، لەو پارەیەش 250 ملیار دۆلاری بە گەندەڵی بەفیڕۆ چووە، شارەزایەک دەڵێت: “ئەو پارانەی عێراق کە بە هەدەر چوون، لەو بڕە زیاترن و بەسن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک”.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت: “ئەو پارانە بە بێ پرس و بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی کاتی خۆی بەفیڕۆ چوون و تەنیا چەند کەسێک سوودمەند بوون لێی”.
مەنار عوبەیدی شارەزای بواری ئابووری دەڵێت: “ئەو پارەیەی بە هەدەر چووە لەو ماوەیەدا، زۆر زیاترە لەوەی عەلاوی باسیدەکات، ئەو دەڵێت: “لە نێوان ساڵانی 2008 – 2014 کە نوری مالیکی سەرۆکوەزیران بووە، زۆرترین پارەی عێراق بە زایە چووە”.
عوبێدی دەڵێت: “ئەو پارەیەی لە عێراق بەفیڕۆ چووە، زیاترە لە 450 ملیار دۆلار، کە دەکاتە 40٪ی کۆی بودجەی عێراق لەساڵی 2003ەوە”.
بەوتەی شارەزایان “400 – 450 ملیار دۆلار بەسە بۆ بنیاتنانی 400 هەزار قوتابخانە، یان 20 هەزار نەخۆشخانە، کە نموونەیی بن و تێچووی هەر دانەیەکیان 20 ملیۆن دۆلار بێت”.
هاوکات ئەو پارەیە بەشی کڕینی 28 هەزار فڕۆکەی F-16 دەکات کە نرخی هەر یەکێکیان 16 ملیۆن دۆلارە، یان بەسە بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەک 10 هەزار دۆلاری پێبدرێت.
پێش ساڵی 2003 لە هەموو عێراق 850 هەزار فەرمانبەر هەبووە، ئێستا ژمارەیان 4.5 ملیۆن فەرمانبەرە، کە زۆربەیان بندیوارن، کە رەنگە بە 500 هەزار فەرمانبەر کاری دەوڵەت بەڕێوەبچێت و ئەوی دەمێنێتەوە بدرێتە کەرتی تایبەت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


