لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە به‌ردی بناغه‌ی یاریگایەکی نێوده‌وڵه‌تی دانرا

وێنە: ئەردەڵان محەمەد/ SNN
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د-SNN
بۆ یه‌كه‌مجار و دوای ساڵی 1956 به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه به‌شێوازی ستانداری جیهانی دروست ده‌كرێت، له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز و میوانێكی زۆره‌وه دانرا.
به‌ئاماده‌بوونی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز و لیوا چه‌تۆ بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و محه‌مه‌د سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانان و كوردستان سێوكانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق و میوانێكی زۆر به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین یاریگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر شێوازی ستانداری یاریگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهان دانرا.
رووبه‌ڕووی زه‌وی یاریگاكه( 35611)م له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه پێكهاتووه له پاركی وەستانی ئۆتۆمبێل و سه‌وزایی له‌سه‌ر رووبه‌ری(14445)م، ناوچه‌ی یاریگا (105×68)م، شوێنی دانیشتنی هانده‌ران له(14) ریز دانیشتن پێكهاتووه كه جێگه‌ی (12)هه‌زار هانده‌ر له خۆده‌گرێت.
یاریگاكه زیاتر له (100) جێگه‌ی خزمه‌ت گوزاری بۆ هانده‌ران له خۆده‌گرێت كه (12) ده‌رگای هاتن و چوون و (2)ده‌رگای فریا گوزاری له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها یاریگاكه به‌شی كارگێڕی و یاریزانان و ناوبژیوانان و هۆڵی كۆنفرانس و ژووری (ڤار و میدیا) له خۆده‌گرێت، جگه له به‌شی سه‌رۆك و كارگێڕی یانه و شوێنی (vip)، ژووری (vip) بۆ (100) هانده‌ر، سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌له‌ری تایبه‌ت و شوێنی پشوودان و مۆزه‌خانه و هۆڵی له‌شجوانی و فتنس و چه‌ند به‌شێكیتر.
پرۆژه‌كه به‌ماوه‌ی (12) مانگ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای سه‌رگه‌ڵوو و كۆمپانیای كونسوڵ به‌گوژمه‌ی (12.000.000) ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆزه‌وه دابینكراوه جێبه‌جێده‌كرێت.
جێگر عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز وتی:” ئامانجمان له‌دروستكردنی ئه‌م یاریگا نێوده‌وڵه‌تییه كه به‌شێوازی ستانداری جیهانییه بۆ ئه‌وه‌یە كه خزمه‌ت به‌وه‌رزشی ئه‌م شاره و وه‌رزشكاران و گه‌نجان لاوانمان بگه‌یه‌نین بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها وه‌ك یانه‌كه‌مان پرۆژه‌ی زۆر بۆ به‌ره‌و پێشبردنی یانه‌كه‌مان و وه‌رزشی ئه‌م شاره هه‌یه كه یه‌كه‌م هه‌نگاومان دروستكردنی ئه‌م یاریگایه بوو”.
راشیگه‌یاند:” وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌م و ئه‌و پلانه‌ی یانه‌كه‌مان ئه‌مساڵ به‌شداری خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌كه‌ین و به‌ئامانجی سه‌ركه‌وتنمان بۆ خولی نایابی عێراق، چونكه ساڵی رابردووش به‌هه‌مان پلانه‌وه به‌شداری خوله‌كه‌مان كرد، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو پلانه‌كانمان جێ به‌جێبكه‌ین”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



