
سیروان حه‌سه‌ن -SNN
له هه‌ڵمه‌تێكى پایزه‌دا شاره‌وانى كفرى ده‌ستى كردووه به ناشتى نه‌مام و حه‌وت هه‌زار نه‌مامى ئاماده‌كردووه له چوارچێوەى شه‌قامه‌كان و دارستان و پاركى بچووك ده‌ینێژن و به وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى توانیویانه رێژه‌ى سه‌وزایى بۆ نزیكه‌ى 10 له سه‌د به‌رزبكه‌نه‌وه.
قادر فاتیح سه‌رۆكى شاره‌وانى كفری به SNNى راگه‌یاند: بۆ ئه‌م وه‌رزه كه ئێستا كاتى نه‌مام ناشتنه، حه‌وت هه‌زار نه‌مام ئاماده‌كراون و له هه‌ڵمه‌تێكدا كه له‌مڕۆوه ده‌ستی پێكردووه هه‌موو ئه‌و نه‌مامانه له سنوورى كفرى ده‌نێژن و مه‌به‌ستمانە رێژه‌ى سه‌وزایى و دیمه‌نى ناوچه‌كه جوان بكەین.
وتیشى: بۆ ناشتى ئه‌و نه‌مامانه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى شاره‌كه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان فهرمانگهكانى دیكه و خه‌ڵكی دڵسۆز و ژینگه دۆست و چالاكوانان توانیویانه نزیكه‌ى دوو هه‌زار نه‌مام بنێژن و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پێنج هه‌زاره‌كه‌ى دیكه‌ش له‌و شوێنانه‌ى دیاریان كردووه ده‌نێژن.
قادر فاتیح راشیگه‌یاند، له ده‌روازه‌ى كفرى بۆ كه‌لار شوێنێكیان وه‌كو دارستانێكى بچووك لێكردووه و حه‌وت ریز داریان تێیدا چاندووه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو خه‌ڵك وه‌كو شوێنى حه‌وانه‌وه و ده‌رچوونى خێزانى به‌كارى بهێنێت، هه‌روه‌ها له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رى شەقامی ده‌روازه‌ى كفرى بۆ خورماتوو برێكى زۆر نه‌مامیان چاندووه و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌شیان ئاماده‌كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، نه‌مامه‌كان له جۆره‌كانى “كنار، ده‌دۆنیا، ئه‌لبیزیا، چنارى هۆله‌ندى، گوڵه ژاڵه، دارى توو” له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نێو دارانه به هه‌زاران دار گوڵ ده‌نێژن بۆ ئه‌وه‌ى دیمه‌نى جوانتر بدات به پارك و شه‌قام و شەقامەکان كفرى.
به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانى كفرى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشتر رێژه‌ى سه‌وزایى له كفرى زۆر كه‌م بووه به شێوه‌یه‌ك 3,5 له سه‌د بووه، به‌ڵام له ماوه‌ى دوو ساڵ و نیوى رابردوودا توانیویانه رێژه‌كه بۆ 9,5 له سه‌دى به‌رزبكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش جێگاى دڵخۆشییه و له داهاتووشدا ئه‌و رێژه‌یه زیاتر ده‌كه‌ن تا ده‌گاته ئاستى جیهانى.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



