سیناریۆکانی پشت کوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێرێ لەنێوان پەکەکە و میتی تورکدا

بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێرێ و دەروازەی سنووریی سەرزێرێ
SNN
خوێندنەوەی جیاواز بۆ کوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنووریی سەرزێرێ دەکرێت، گومانەکان لەسەر پەکەکەن کە ئەوان بکەر بن، سەرچاوەیەکیش بۆ SNN دەڵێت: “میتی تورک بەو کارە هەستاوە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ لە سنووری قەزای ئامێدی تەقەی لێکرا و پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
دوو سیناریۆ هەن لە پشت کوژرانی ئەو پەرپرسەی ئاسایشی پارتی، یەکێکیان گومانە لەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوترێت بەهۆی ئەوەی بەنیازی دانانی ئامێری جی پی ئێس بووە لەسەر بارەگایەکی پەکەکە، لە دوورەوە بە قەناس پێکراوە و کوژراوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لەناو هێزەکانی پەکەکە بە SNNی وت: “پەکەکە کاری لەو شێوەیە ناکات، “گەر ئێمە بەنیازی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بین، خەڵکی گەورە دەکەینە ئامانج”.
سیناریۆیەکی تر هەیە و دەوترێت تورکیا بەنیازی فراوانکردنی ناوچەی سنووریی حەفتانین-ە و دەستی داوەتە پاکتاوی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەو سنوورە جموجۆڵیان زۆرە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە باشووری کوردستان دوو رای جیاواز و پێچەوانە باسدەکەن کە هەندێکیان پێیانوایە پەکەکە ناوبراوی کوشتبێت، بەشەکەی تر دەڵێن تورکیا پلانی هەیە دەستڕۆیشتوویی خۆی لە سنوورەکە زیاتر بکات و قۆناغی داهاتووی ئۆپراسیۆنەکەی فراوانکردنی ناوچەی حەفتانین-ە.
دەروازەی سەرزێرێ، دەروازەیەکی سنورییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و دەکەوێتە سنوری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە باکوری پارێزگای دھۆک.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2 hours لهمهوپێش


