
گریمەن ویتمەر
SNN
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (ئێف بی ئای) ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “هەوڵێکی کودەتای لە ویلایەتێکی ئەمریکا شکستپێهێناوە”.
ئێف بی ئای دەڵیت: “سەرەداویان دەستکەوتووە کە شەش کەس بەنیاز بوون کودەتا بکەن بەسەر حکومەتی خۆجێیی ویلایەتی میشیگان و حاکمەکەشی بڕفێنن”.
ریچارد تراسک کە بەکرێگیراوێکی تایبەتی سوپایە، لە میانی وتەکانیدا ئاشکرایکردووە چەند کەسێک لە چوارچێوەی گروپێکدا باسی لەکار خستنی چەند بەرپرسێکیان کردووە لە ناو ئیدارەی ویلایەتەکەدا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی ئێف بی ئای پێیگەیشتووە “ئەو کەسانە ویستوویانە گریمەن ویتمەر بڕفێنن کە حاکمی ویلایەتی میشیگانە و سەر بە دیموکراتەکانە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا زۆری رق لێیەتی”.
بەوتەی ستارک، تۆمەت ئاراستەی شەش کەس کراوە کە بریتین لە هەریەک لە (ئادەم فۆکس، باری کرۆفت، تی گاربین، کالیب فرانکس، دانیاڵ هاریس و براندۆن کاسیرتا).
بەوتەی ئەو بەکرێگیراوەی ئێف بی ئای، یەکێک لە تۆمەتبارەکان باسی ئەوەی کردووە کە پەلەیەتی و نایەوێت راهێنانی هەفتەی کۆتایی مەشقەکانی بکات و دەیەوێت پێش هەڵبژاردنەکە پیلانەکەی جێبەجێبکات و حاکمی میشیگان بڕفێنێت و حکومەتەکەشی بخات.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
22 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
22 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4 hours لهمهوپێش


