وێنه: یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی یاریزانانی سلێمانی ده‌ستیپێكرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی یاریزانانی سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
پاڵه‌وانێتیه‌كه به به‌شداری 24 یاریزانی كوڕان و كچانه كه یارییه‌كان به‌شێوازی سویسری و به نۆ جه‌وله ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانییه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق.
ساسان عه‌بدولغه‌نی سه‌رۆكی یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی سلێمانی رایگه‌یاند:” بڕیارماندا ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ یاریزانانی سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین به‌شێوازی سویسری و به نۆ جه‌وله ،له كۆتاییشدا حه‌وت یاریزان شان به‌شانی هه‌رسێ یاریزان زۆزگ سه‌لاح ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و ئاكار عه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانی دروست ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق”.
وتیشی:” نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی له رابردوو كاریگه‌ری زۆر له ئاستی یاریزانانی شه‌تره‌نج به پێچه‌وانه‌ی یاریزانانی تره‌وه نه‌كردووه، چونكه یاریزانی شه‌تره‌نج، هه‌رچه‌نده نه‌یتوانیوه له نێو هۆڵه‌كان مه‌شق و راهێنان بكات، به‌ڵام به شێوزای ئۆنلاین توانیویه‌تی به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كان بكات”.
راشیگه‌یاند:” گه‌شبینم به یاری شه‌تره‌نج له شاری سلێمانی، چونكه له پێشبینی ئێمه‌دا نه‌بوو ئه‌م ژماره زۆره‌ی یاریزانان به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بكه‌ن”.
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی تری كوردستان، له شاری سلێمانی لقی یهكێتئیه وهرزشیئهكانی كوردستان و عێراق ده‌ستیان به چالاكیئهكان كردووەته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆشحاڵی لای راهێنه‌ر و یاریزانان و یانه‌كان دروست كردووه.

More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
7 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
7 hours لهمهوپێش


