
SNN
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ڕێژەی هەژاری لە جیهاندا تا دێت زیاددەکات و بەگوێرەی ئامارێکی بانکی نێودەوڵەتیش، لە ئێستادا رێژەی هەژاری ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمار دەكات.
بانكی نێودەوڵەتی لە برۆكسڵ بڵاویكردەوە كە بە جۆرێك ڕێژەی هەژاری لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە، كە پێشتر نمونەی نەبووە لە مێژوودا، ئەمەش بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
بە پێی بانكە نێودەوڵەتییەكە، كە لە راپۆرتی خۆی لەبارەی هەژاریدا بڵاوی كردووەتەوە، كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی 115 ملیۆن كەس تەنها لەمساڵدا ڕووبەڕووی هەژاری ببنەوە، لە كاتێكدا ئەو 115 ملیۆن كەسە لە ساڵی رابردوودا لە هەژاریدا نەژیاون.
هەروەها راپۆرتەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەمە یەكەم جارە لە ماوەی چارەکە سەدەیەكدا ڕێژەی هەژاری لە جیهاندا بەرز بێتەوە.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
8 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
8 hours لهمهوپێش


