تره‌مپ بارى له‌ناكاوى له باكوورى سوریا درێژ كرده‌وه

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Nicholas Kamm / AFP via Getty Images
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا پاش تێپه‌ڕینى ساڵێك به‌سه‌ریدا بارى له‌ناكاوى نیشتمانى له باكوورى سوریا درێژ كراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى ورده‌كارى بڕیاره‌كه‌وه رایگه‌یاند: “به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى كه له باكوورى سوریا هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرش و فراوانخوازییهكانى حكومه‌تى توركیا، كه بوونه‌ته هۆكارى لاوازكردن و دروستكردنى كاریگه‌ريى له‌سه‌ر شه‌ڕى تێكشكاندنى داعش بڕیارماندا به درێژكردنه‌وه‌ى بارى له‌ناكاوى نیشتمانى له باكوورى سوریا”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئهوهشیانخستووهتهڕوو: “كرده‌وه‌كانى توركیا له سوریا بوونه‌ته هۆكارى دروستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌و وڵاته”.
له‌باره‌ى كاتى درێژكردنهوهكهوه كۆشكى سپى ئاشكرایكردووه: “بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، واته تاوه‌كو 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021”.
نزیكه‌ى ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر راگه‌یاندنى بارى له‌ناكاوى نیشتمانى له سوریا، چونكه رۆژى 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، به‌هۆى پێكدادانى هێزه جیهانییه‌كان به‌تایبه‌تیش توركیا حكومه‌تى ئه‌مریكا ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركرد.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
6 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
9 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
6 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
9 hours لهمهوپێش


