ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین: رێژه‌ى پوختى ئه‌و ئۆكسجینه‌ى كه ئێمه به‌كاریده‌هێنین 99.9% یه

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى ڕاپه‌ڕین روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كواڵيتى ئه‌و ئۆكسجینه ده‌دات كه بۆ نه‌خۆشانى كۆرۆنا به‌كاريده‌هێنن و ده‌ڵێت: “رێژه‌ى نهقاو (پوختى) ئۆكسجینه‌كه 99.9%”، پزیشكێكى پسپۆڕیش رایده‌گه‌یه‌نێت: سووتانه‌وه‌ى لێو و لوت كه لاى نه‌خۆشه‌كانى بووه‌ته جێگه‌ى ترس مایه‌ى نیگه‌رانى نییه.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون و مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا له ڕاپه‌ڕین، ترس لاى نه‌خۆشه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه دروستبووه، به‌شێكیان له‌وه ده‌ترسن پاش به‌كارهێنانى ئۆكسجین بۆیان لوت و ده‌میان ده‌سووتێته‌وه و هه‌ست به ساردییهكى زۆر له‌نێو ده‌میاندا ده‌كه‌ن و به حاڵه‌تێكى نامۆ ناویده‌به‌ن.
تەها محەمەد، بەرپرسی تەندروستیی ڕاپەڕین له‌وباره‌یه‌وه به SNNی راگەیاند: “ئەو ئۆکسجینەی بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دابیندەکرێت نەقاوەکەی واتا رێژەی پوختى ئۆکسجینەکەی 99.9 %، لەلایەن بەشی پشکنین و دڵنیای جۆری چاودێری دەکرێت و دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە ئۆکسجینەکە باشترین كواڵيتى هەیە”.
وتیشی: “بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستی دابینکردنی ئۆکسجین، نابێ رێژەی پوختى ئۆکسجین 95.5 % کەمتربێت، بەڵام ئەو ئۆکسجینەی بۆ سنوورەکە دابیندەکرێت رێژەی پوخی سەرووی ئەو رێژەیەشە کە لە گرێبەستەکەدا هاتووە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ڕەوەند عەبدولڕەحمان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ و دڵ و مولولەکانی خوێن به SNNى راگه‌یاند: “گازی ئۆکسجین بە سروشتی خۆی گازێکی ساردە و سیفەتی سووتانەوەی هەیە، بۆیە گەر بەردەوام بەکاربهێنرێت دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی لێو و ناودەم و قڵیشاوی دروستدەبێت و ناو دەمی نەخۆش زۆر سارد دەبێت، بەڵام بە هیچ جۆرێک مەترسیدار نییه، ئەو نەخۆشانەی کە لە ئێستادا بەهۆی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەکی زۆر ئۆکسجین بەکاردەهێنن پێویستە رۆژانە دوو جار بە كرێمێك بە نموونە (جینتامایسین) لێوەکان و ناو لوتیان چەور بکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری ئەو حاڵەتهیان لەسەر نەمێنێت”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
11 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
11 hours لهمهوپێش


