
ئەرجەنتین
SNN Sport
لە یەکەم جەولەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وئیکوادۆر لە یاریگای بۆمبانێرا رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی بە تاکە گۆڵی لیۆنێل میسی یاریەکە بباتەوە.
تاکە گۆڵەکە میسی لە خولەکی 13 بە لێدانی سزا تۆماری کردوو توانی یەکەم سێ خاڵ بۆ وڵاتەکەی بە دەست بهێنێت.
لە دوو یاری تری بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەردوو هەڵبژاردەی پیرۆ و پاراگوای 2-2 یەکسانبوون و ئۆرۆگوای 2-1 لە چیللی بردەوە.
بڕیارە بەرەبەیانی شەممە کۆڵۆمبیا میوانداری ڤەنزوێلا بکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
لە دووەم یاری بەرەبەیانی شەممە ، بەرازیل رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 3:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش



