بەهۆی مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە پشدەر دوو مزگەوت داخران

نوێژكردن لهنێو مزگهوتێكدا له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوه لە دوو گەڕەکی ناحیەکە بڕیاردرا دوو مزگەوتی سنووری ئەو دوو گەڕەکە بەڕووی نوێژی بە کۆمەڵ و نوێژی هەینی دابخرێن.
مامۆستا عەلائەدین سلێمان، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی له سهنگهسهر بە SNNی راگەیاند: ” لە سنووری گەڕەکەکانی (ئازادی و ڕزگاری) لە ناحیەی سەنگەسەر کۆمەڵێک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ڤایرۆسەکەش لە بڵاوبوونەوەی خێرادایە، گەر خۆ پارێزی نەکرێت ئەگەری تووشبوونی خەڵکێکی زیاتری هەیە”.
وتیشی: “بەهۆی ئەوەی چەندین کەس لە دەوروبەری مزگەوتەکەیان تووشی ڤایرۆسەکە بووە، بۆیه ئەوان بڕیاریان داوه لە پێناو پاراستنی تەندروستی نوێژ خوێنان و دانیشتووانی گەڕەکە و رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ئەوان دەرگای مزگەوتەکەیان بەرووی ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵ و نوێژی هەینی دابخەن ”
مامۆستا عەلائەدین سلێمان باسی لەوەشکرد: “هەر بەهەمان مەبەست مزگەوتی سەڵاحەدینی نزیک مزگەوتەکەی ئێمه بڕیاری داخستنی دراوە تا ئەو کاتەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبێتەوە”.
مامۆستا عەلائەدین باسی لەوەشکرد: “لە ئاینی ئیسلامدا رێگە دراوە هەر کاتێک مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی هاووڵاتییان هەبوو ئەرکە ئاینیەیەکان لە مزگەوتەکاندا بۆ ماوەیەک رابگیرێن”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
14 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
17 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
14 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
17 hours لهمهوپێش


