پڕۆگرامى خۆراكى جیهانى: شانازى ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ

به‌خشینى خۆراك به هه‌ژاران له‌لایه‌ن پرۆگرامى خۆراكى جیهانى | فۆتۆ: WFP/Mahamady Ouedraogo
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى بۆ ساڵى 2020 راگه‌یه‌نرا كه پڕۆگرامى خۆراكى جیهانییه سه‌ربه ئاژانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى لیژنەی دیاریکردنی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند كه پڕۆگرامى خۆراكى جیهانییه.
له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كه نوێنه‌رى لیژنه‌ى دیاریكردنى براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ وتى: “له‌پاى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له‌وه‌ى برسیه‌تى وه‌ك چه‌ك به‌كاربهێنرێت له ناوچه نائارامه‌كان بڕیارماندا خه‌ڵاتى نۆبڵ ببه‌خشینه پڕۆگرامى خۆراكى جیهانی”.
دواتر نوێنه‌رى پڕۆگرامى خۆراكى جیهانى رایگه‌یاند: “وه‌رگرتنى ئه‌م خه‌ڵاته ئه‌نجامى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمانه له‌پێناو نه‌هێشتنى هه‌ژارى و قه‌یرانى خۆراك، له‌به‌ر ئه‌وه شانازى ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه”.
پڕۆگرامى خۆراكى جیهانی ناسراو به (WFP) له ساڵى 1961 دامه‌زراوه، یه‌كێكه له ئاژانسه‌كانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئێستادا باره‌گاكه‌ى له شارى رۆمایه له ئیتالیا، ساڵانه خۆراك بۆ زیاتر له 91 ملیۆن كه‌س له 83 وڵاتى جیهاندا دابین ده‌كات.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
15 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
19 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
15 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
19 hours لهمهوپێش


