قۆناغی دووه‌می خولی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دیمەنێک لە یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی دیاری كردووە بۆ به‌رێوه‌چوونی قۆناغی دووه‌می گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانەكانی عێراق.
سه‌باح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ (SNN Sport) وتی:” پاش بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ، بڕیاردرا قۆناغی دووه‌می یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدەین كه له رۆژانی 4 تا 7ی مانگی11ی 2020 له شاری به‌غداد به‌رێوه‌بچێت “.
وتیشی:”بۆ ئه‌م مه‌بەسته نووسراومان كردووه بۆ سه‌رجه‌م لقی شاره‌كان بۆ ئاگاداركردنی یانه‌كانی سنووریان و تیایدا سه‌رجه‌م رێنمایی و مه‌رجه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی تیادا دیاری كراوه “.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق وتی:” له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه فۆرم هاوپێچكراوه و چه‌ند زانیارییه‌كی تایبه‌ت به به‌شداربوو له خۆ ده‌گرێت كه ده‌بێت رۆژی 30/10 بگەڕێتەوە بۆ یه‌كێتیه‌كه به مه‌به‌ستی پێدانی ژماره بۆ به‌شداربوو، هەروەها تۆماركردنی له ئامێری ( فۆتۆ فینش ) به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه مافی به‌شداربوون نامێنێت”.
سه‌باح حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته روو كه:” بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان به پێی یاسای گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهانی پهیڕەوكراوه و له دایكبووانی 2005 ته‌نیا مافی به‌شداریكردنیان له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوڕان و كچان هەیە “.
له كۆتاییدا سه‌باح حه‌سه‌ن وتی:” له پاڵەوانێتیه‌كه سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كرێت”.


More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
4 hours لهمهوپێش



