
دیمەنێک لە یاری کەنار دەریا
حسێن کەرکوکی- SNN Sport
لیژنه‌ی فوتساڵ و كه‌ناری ده‌ریا له ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ، سه‌رجه‌م نوێنه‌ری یانه‌كانی تۆپی پێی كه‌نار ده‌ریا كه ئاره‌زووی به‌شداری كردنیان له خولی نایابی وه‌رزی 2020-2021 هه‌یه، بانگهێشتكردووە بۆ ئاماده‌بوون له رۆژی سێشەممە 13/10 كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به كاروباری میكانیزمی خولی داهاتوو، سیستەمهكهی پاش ئاشنابوون به ژماره‌ی تیپه به‌شداربووه‌كان.
سوبحی ره‌حیم سه‌رۆكی لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” بانگهێشتی سه‌رجه‌م تیپه‌كانی تۆپی كه‌ناری ده‌ریا ده‌كه‌ین كه ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان هه‌یه له خولی نایاب ، به ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری به مه‌به‌ستی رێكکه‌وتن له سه‌ر میكانیزم و شێوازی ئه‌نجامدانی ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو و رێکكه‌وتن له سه‌ر هه‌نگاوه‌كان کە رێگهپێدهرن به سازكردنی خولێكی رێكخراو به‌شداری بكات له سه‌ر بووژانه‌وه‌ی یارییه‌كه و گه‌شه‌سه‌ندنی”.
هه‌روه‌ها وتی:” هه‌وڵده‌دین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تۆپی كه‌نار ده‌ریا كه گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆه‌وه بینیوه له جیهاندا و خوازیاری كاری راسته‌قینه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی ئاماده‌كراو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆخی یاریه‌كه ، كه خولی نایاب هه‌نگاوی یهكهمیەتی و تیایدا بۆ دۆزێنه‌وه‌ی تواناكان و به‌هێزكردنی ریزەکانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق “.

More News
-
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
8 mins لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
32 mins لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
8 mins لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
32 mins لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش



