ئاسایشى هه‌ولێر: په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سهرزێڕێى تیرۆر كردووه

غازى ساڵح ئالى خان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕێ | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سهرزێڕێى تیرۆر كردووه
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: “دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و هه‌مه‌لایه‌نه بۆمان ده‌ركه‌وت غازى ساڵح ئالى خان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕێ له گوندى بیك داوده، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تیرۆر كراوه، پێشتریش به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر كردنیان لێكردووه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ئهوهشیانخستووهتهڕوو، “ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه بێ وه‌ڵام نابێت”.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر
ئێوارەی پێنجشەممە 8ى تشرینى یه‌كه‌م، غازی ساڵح ئالیخان، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ لە سنووری قەزای ئامێدی تەقەی لێ‌کرا و به سه‌ختى برینداربوو، پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
More News
-
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
1 hour لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
1 hour لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
2 hours لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
1 hour لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
1 hour لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
2 hours لهمهوپێش



