وردەكاری دابەشكردنی كورسییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

هەڵبژاردن
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدهگهیهنێت: ئەو یاسایەی كە دەنگی لەسەرداوە بۆ دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییاندا نییە، دهشڵێت: “بەچەند مەرجێك ژمارەی كورسییەكانی كورد لە ناوچە جێ ناكۆكەكان زیاد دەكات”.
سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەو یاسایەی كە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكرا لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییاندا نییە، چونكە خۆپیشاندەران و هاووڵاتییان داوایان دەكرد، بۆ هەر 100 هەزار كەس كورسییەك دابنرێت و داوای فرەبازنەییان دەكرد، بەڵام ئێستا نە فرە بازنەییە و نە بەدڵی هاووڵاتییانە، چونكە دەبوو 320 بازنەی هەڵبژاردن بوایە، بەڵام كەمكراوەتەوە بۆ 83 كورسی”.
وتیشى: “ئەو یاسایەی دەنگی لەسەردرا گەرەنتی ئەوە كراوە كە دەبێت لە كۆی 320 كورسی 83 كاندیدی ژن دەربچن بۆ پەرلەمان، هاوكات هەرێمی كوردستانیش بۆ 12 بازنەی هەڵبژاردن دابەشكراون بەجۆرێك پارێزگای سلێمانی 18 كورسی پێنج بازنە، پارێزگای هەولێر 15 كورسی چوار بازنە، پارێزگای دهۆك 11 كورسی سێ بازنە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “هەر بەپێی ئەم یاسایە ناوچە جێناكۆكەكان بەسەر 56 بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكراون بەجۆریك پارێزگای نەینەوا 31 كورسی، هەشت بازنە پارێزگای دیالە 14 كورسی، چوار بازنە، پارێزگای كەركوك 12 كورسی سێ بازنە، پارێزگای سەڵاحەدین 12 كورسی سێ بازنە، بۆیە ئەگەر حزبە گەورەكان گرفت بۆ كاندیدە سەربەخۆكان دروستنەكەن ئەوا كورد دەتوانێت دوو تا سێ كورسی هەڵبژاردن زیاد بكات لە ناوچە جێناكۆكەكان”.
More News
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
6 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
10 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
10 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
6 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
10 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
10 hours لهمهوپێش



