چاره‌نووسى مووچه‌ى 5 مانگى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به نادیارى ده‌مێنێته‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی لە ناوەڕاستی ئەم ههفتەیەدا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمیش وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ ئەوەی مووچە هاوتای مانگەكانی ساڵ بكاتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی رادەگەیه‌نێت، دواتر مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكەش دابەشدەكرێت، ئەوەش بەو بڕی 400 ملیار دینارەی كە لە داهاتی ناوخۆ كۆكراوەتەوە، چونكە ناكرێت لەوە زیاتر چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا ببن و زۆربەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامییان كردووە”.
وتیشى: “پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت، ئەوكاتەش بە یەك لیست مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رادەگەیەندرێت و ئەو مووچەیەی كە ئەم جارە دابەشدەكرێت، مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵە ئەوەی تائێستا بڕیاری لەسەر دراوەكە بە لێبڕینی %18 مووچە دابەشدەكرێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكرد: “ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە لە مانگی داهاتووەوە بەغدا مووچەى چ مانگێكی نارد ئەوا وەزارەتی دارایی‌ش مووچەی ئەو مانگە خەرج بكات، بەوجۆرەش ئەگەر بەغدا مانگی داهاتوو 320 ملیار دینارەكەی بۆ مانگی تشرینى یه‌كه‌م نارد، ئەوا وەزارەتی دارایی هەرێمیش مووچەی مانگی تشرینى یه‌كه‌م خەرج دەكات”.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌كاتێكدایه كه مه‌سرور بارزانى، سەرۆكی حكومەت لەدانیشتنەكەی پەرلەماندا ئەم بابەتەی بەڕوونی بە پەرلەمانتاران وت كە باجی دواكەوتنی مووچەی كابینەی پێشوو ناگرنە ئەستۆی خۆیان، بۆیە چارەنوسی مووچەی مانگەكانی ئایار تاوه‌كو مانگی ئه‌یلول بە نادیاری دەمێنێتەوە، ئایا پاشەكەوت دەكرێت یاخود بڕیارێكی دیكەی لەبارەوە دەدرێت.
More News
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
10 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
13 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
13 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
10 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
13 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
13 hours لهمهوپێش



