یانه‌ی گازی باكوور جامی پاڵه‌وانێتی مه‌حمود نوره‌دین به‌ده‌ستدەهێنێت

دیمەنێک لە یاریەکە
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
له سه‌ر یاریگای یانه‌ی گازی باكوور دوا یاری پاڵه‌وانێتی خوالێخۆشبوو ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوو ( مه‌حموود نوره‌دین) له نێوان تیپی یانه‌ی گازی باكوور و تیپی یانه‌ی حه‌ویجه و به ئاماده بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌رێوه‌چوو.
یاریه‌كه له كاتی ئاسایی خۆیدا به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به بێ گۆڵ ته‌واو بوو، دواتر به لێدانەکانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه ) تیپی یانه‌ی گازی باكوور توانی به ئه‌نجامی3-1 گۆڵ یاریه‌كه بباته‌وه ، له كۆتاییدا خه‌ڵات له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به سەر تیپه براوه‌كان دابه‌ش كرا .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له لایه‌ن یانه‌ی گازی باكوور و به‌هاوكاری یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك و بە به‌شداری یانه‌كانی ( گازی باكوور ، خاك ، حه‌ویجه و مووسه‌ڵا ) بەڕێوەچوو.
سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتیه‌كه محه‌مه‌د قاسم راهێنه‌ری گازی باكوور وتی:” به‌ده‌ر له ئامانجی سه‌ره‌كی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌ویش به‌رزراگرتنی ناوی ناوبژیوانێكبوو كه خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی كردووه ، پاڵه‌وانێتیەکه ده‌رفه‌تێكە بۆ یانه‌كان بۆ پێكهێنانی تیپه‌كانی تۆپی پێیان”.
وتیشی:” وه‌كو یانه‌ی گازی باكوور پاڵه‌وانێتیه‌كه خاڵی ده‌ستپێكمانە بۆ وێناكردن تیپه‌كه‌مان بۆ شایسته‌كانی داهاتوو كه به جامی عێراق ده‌ستپێده‌كەین”.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


