
دایکەکە و منداڵەکەی لای پۆلیس
SNN
لە رووداوێکی دەگمەندا کە نیگەرانیی رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، دایکێکی لاوی رووسی بڕیاریدا منداڵە کۆرپەکەی بفرۆشێت تا لە بەرامبەردا جووتێک پێڵاوی پێبکڕێت، کە دەوترێت شەیدای بووە ئەوەندە جوان بووە.
سایتی یۆرۆویکلی نیوز نووسیوێتی “لويزا لويزا جادجييفا کە دایکێکی 25 ساڵەی رووسییە، هەوڵیداوە جووتێک پێڵاوی دڵخوازی خۆی بکڕێت، بەڵام پارەی پێویستی نەبووە، بۆیە بڕیاریداوە منداڵە 2 هەفتانەکەی خۆی بۆ بفرۆشێت”.
دایکەکە لای پۆلیس وتوێتی “ویستوومە گورچیلەیەکم بفرۆشم، تا 3 مناڵەکەمی پێ بەخێو بکەم، بەڵام دواتر لای خوشکەکەی دانی بەوەدا ناوە کە ویستوێتی کۆرپەکەی بفرۆشێت بۆ کڕینی جووتێک پێڵاو”.
رێکخراوی Alternativa کە دژی بتپەرستییە، رێنمایی دایکەکەیان کردووە ئەو کارە نەکات، چونکە وەکخۆیان وتوویانە کڕیارەکان مەترسیدارن، بەڵام بە قسەی نەکردوون، تا دواتر پۆلیس دەستگیریان کردووە.
پۆلیس مناڵەکەی لە دایکی جیاکردۆتەوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە دایکەکە دەکات و لە بەندیخانەدایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


