عادل حاشوش: فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه مووچه‌ى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رده‌گرێت

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌ردوو وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى ناوه‌ندى و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق رایگه‌یاند: فه‌رمانبه‌ر هه‌یه له حكومه‌تى هه‌رێم مووچه وه‌رده‌گرێت، له هه‌مانكاتیشدا مووچه‌ى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، وه‌زیرى كارى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: “رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وهفدێكى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم بچێته به‌غدا”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عادل حاشوش، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق له درێژه‌ى سه‌ردانه دوو رۆژهكهیدا بۆ هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد، به ئاماده‌بوونى كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم له شارى هه‌ولێر.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عادل حاشوش وتى: “رێككه‌وتین له‌سه‌ر زیادكردنى ههماههنگییهكانى نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیارماندا به دروستكردنى چه‌ند كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش به مه‌به‌ستى زیادكردنى ئه‌و هاوكارییه‌كانه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كانماندا باسى پرسى ئه‌و كرێكاره بیانیانهمان كرد كه به نایاسایی له هه‌رێمى كوردستانه‌وه دێنه عێراق، بوونه‌ته هۆكارى دروستكردنى فشار له‌سه‌ر كرێكاره ناوخۆییه‌كان”.
وه‌زیرى كار و كاروبارى عێراق له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى گه‌نده‌ڵییه‌كانى تۆڕى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و چاودێرى خێزانى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “كه‌سانێك هه‌ن له هه‌رێمى كوردستان كه فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تن، به‌ڵام مووچه‌ى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رده‌گرن”.
دواتر كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى قسه‌ى كرد و وتى: “له‌سه‌ر بابه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى پیشه‌یی، یاساى كار، یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى لیژنه پێكده‌هێنین كه سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانین له‌كاتى ده‌ركردنى یاساى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌گه‌رى باشتركردنى زیاتر بكه‌ین و بتوانین به‌یه‌كه‌وه باشترین پرۆژه‌یاسا بخه‌ینه به‌رده‌ستى په‌رله‌مان”.
وتیشى: “گفتوگۆى تۆڕى چاودێرى خێزانمان كرد، جه‌نابى وه‌زیر به‌ڵێنیاندا ئه‌گه‌ر كێشه داراییه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ركران، ئه‌وه له چوارچێوه‌ى بودجه‌دا پاره بۆ تۆڕى چاودێرى خێزانى دابینده‌كه‌ین”.
كوێستان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رێژه‌یه‌كى زۆر كرێكارى بیانى له عێراقه‌وه دێت، وه‌ك چۆن رێژه‌یه‌ك كرێكار له هه‌رێمه‌وه ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه رێگرى له‌م بابه‌ته بگرین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌لى كار بۆ گه‌نجانى خۆمان بڕه‌خسێنین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


