وێنه: یانه‌ى دووكان له كوڕان و ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشی له كچان بوونە پاڵه‌وان

دیمەنێک لە یاری کۆتایی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له شارى سلێمانى و له هۆڵى یانه‌ى سلێمانى كۆتایى هات به یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى (3×3) یانه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كه لقى سلێمانى یه‌كێتیی باسكه‌ى عێراق به‌هاوكاری جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپیى كوردستان رێكیان خستبوو.
له‌یارى كۆتاىی خوله‌كه‌دا و له كوڕاندا یانه‌ى دووكان دواى بردنه‌وه‌ى له ده‌ربه‌ندیخان توانى ببێته پاڵه‌وان و له كچانیشدا ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشی دواى بردنه‌وه‌ى له یانه‌ى ئه‌فرۆدێت نازناوه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه.
بیلال مه‌ولود سكرتێری لقی سلێمانى یه‌كێتیی باسكه‌ى عێراق وتى:” سوپاسی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان دكتۆر دیار سدیق ده‌كه‌ین كه هه‌ستا به‌دابینكردنى بودجه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه كه 976هه‌زار دیناربوو له‌م كاته‌دا كه لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی هیچ پاره‌یه‌كى نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ى زیاتر دڵخۆشی ئێمه بوو به‌شداریكردنى 10یانه‌ى كچان و 16یانه‌ى كوڕان بوو كه تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش نه‌توانراوه ئه‌وه‌نده یانه كۆبكرێته‌وه”.
سامان بورهان یاریزانى یانه‌ی دووكان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ماوه‌ى شه‌ش ساڵه هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه كه له كوردستان هیچ بوونیشی نه‌مابوو، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له ئێستادا زۆر گرنگ بوو جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌رده‌وام بێت، هیوادارم بتوانین به‌كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى زیاتر جارێكی‌تر شاره‌زایان ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌زیان له یاریه‌كه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه ناو هۆڵه‌كان و یاریه‌كه هه‌ستێنینه‌وه”.
له‌لاى خۆیه‌وه رزگار محه‌مه‌د راهێنه‌رى باسكه‌ى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وتی:” سوپاسی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌ستا بهپێشنیارهكهم به كردنه‌وه‌ى خولى باسكه‌ى (3×3)، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆربوو هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك نه‌بوو ، سوپاسی كاك بیلال بورهان سكرتێری باسكه‌ى سلێمانى دەکەم كه زۆر هاوكارمان بوو، بۆیه ئێستا كاتێكی زۆر باشه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى باسكه به تایبه‌تى بۆ سلێمانى، چونكه ئه‌بینین له ئێستادا خه‌ریكه چالاكییه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و بووارى وه‌رزشیش له‌و به‌سته‌ڵه‌كه بهستووهكهى خۆى ئه‌توێته‌وه”.
دواى ركابه‌رییه‌كى به‌هێز له كوڕان دواى بردنه‌وه‌ى یانه‌ى دووكان له ده‌ربه‌ندیخان به(21-19)خاڵ توانی ببێته پاڵه‌وان و یانه‌ى رانیه‌ش پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
له كچانیشدا ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشی پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا دواى بردنه‌وه‌ى له یانه‌ى ئه‌فرۆدێت به(21-6)خاڵ، رێكخراوى ژیماى ئه‌ى بووه خاوه‌نى پله‌ى سێیه‌م.
یارى باسكه‌ى (3-3) یارییه‌كى باوه‌ڕپێكراوه له‌سه‌ر ئاستى جیهان سالانه‌ش چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستى جیهان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م یارییه پێكهاتووه له سێ یاریزانى سه‌ره‌كى و یاریزانێكی یه‌ده‌گ، هه‌ر یاریه‌كیش له 21خولهك پێكهاتووه و له‌و كاته‌شدا هه‌ر تیپێك 21خاڵ كۆبكاته‌وه یاریه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


