وێنه:بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ خوله‌كانی عێراق نه‌ورۆز و هه‌ولێر بە دۆستانه به‌یه‌كگه‌یشتن

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ خولی نایابی عێراق و خولی پله‌یه‌كی عێراق له‌شاری سلێمانی هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و هه‌ولێر به‌یه‌كگه‌یشتن.
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا و بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ خوله‌كانی عێراق له یاریگای خۆی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری هه‌ولێری كردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆڕاند.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی چوار رۆژه و ئه‌نجامدانی دوو یاری دۆستانه گه‌یشته شاری سلێمانی و یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌شی لەگەڵ نەورۆز ئه‌نجامدا.
یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان بوو، بۆیه له هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌دا راهێنه‌ری هه‌ردوو یانه یارییان به‌سه‌رجه‌م یاریزانان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ خوله‌كانی عێراق ئاماده بكه‌ن.
یاریه‌كه به به‌هێزی یاریزانانی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكرد به‌جۆرێك كه یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر زوو دوو گۆڵی له‌رێگه‌ی میران خه‌سرۆ به لێدانی سزا و دیار عه‌لی هێرشبەری پێشووی یانه‌ی نه‌ورۆز تۆمار كرد.
یانه‌ی نه‌ورۆزیش چه‌ندین هێرشی ئه‌نجامدا و دوو گۆڵیشیان تۆمار كرد، به‌ڵام به‌بیانوی ئۆفسایده‌وه ره‌تكرایه‌وه، هه‌رچه‌نده یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆیشت و پێش ته‌واوبوونی یاریه‌كه‌ش به‌سێ خولهك عیماد ئه‌حمه‌د به‌لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ نه‌ورۆز تۆمار كرد.
له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (2-1)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات و بڕیارە رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات.
هاوڕێ ئه‌نوه‌ر یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند:” ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه مه‌شقه‌كانمان ده‌ست پێكردووه، به‌ڵام به‌شداریكردنمان له‌خولی كوردستان و پله‌یه‌كی عێراق و جامی عێراق به 22 یاریزان كاره‌كه‌مان تاراده‌یه‌ك قورس‌تر بووه، به‌ڵام یاریزانان به‌ڵێنمانداوه كه هه‌موو توانا‌و ئاستی خۆمان له مه‌شقه‌كان و یاریه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ئامانجی سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ خولی پله نایابی كوردستانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ین له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبهندیبین.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رزان شێرزاد یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند:” راسته ئه‌مساڵ پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ته‌واو جیاوازه و سه‌رجه‌م یاریزانان، جگه له چوار پیشه‌گه‌ر سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كوردن، بۆیه هاتنی ئه‌و یاریزانه پیشه‌گه‌رانه ده‌بنه پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ین، ئێستاش تیپه‌كه‌مان یاری به یاری ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات ئامانجیشمان به‌ده‌ستهێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” راسته ئه‌ركمان قورسه بۆ خولی نایابی عێراق، به‌ڵام هه‌موو شتێك، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بده‌یت قورس نیه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه‌ش به پاڵپشتی هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی یاریزان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌نجامێكی گه‌وره له خولی نایابی عێراق به‌ده‌ست بێنین”.
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌شداری كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌كات به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه بۆ خولی نایاب بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا، یانه‌ی هه‌ولێریش بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر بگه‌ڕێنه‌وه پێشه‌نگی یانه‌كانی عێراق به‌شداری خولی نایاب ده‌كات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


