شارەوانی هەولێر تەواوی ئامادەكارییەكانمان بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو دەستپێكردووە

لافاو لە شاری هەولیر
SNN- بریار محەمەد
شارەوانی هەولێر ئامادەكاری دەستپێكردووە بۆ رێگری لە دروست بوونی لافاو لە وەزری باران بارین لە نێو سەنتەری شاری هەولێر و لە ئێستاشدا دەستیكردووە بە پاككردنەوەی تەواوی مەنهۆڵەكانی ئاوەڕۆ و پاككردنەوەی سەرجەم كەندەكان .
سیامەند كەریم ، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكان لە بەرێوبەرایەتی گشتی شاروانی هەولێر بە SNNی راگەیاند: سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لەسەرەتای مانگی ڕابردوو تاوەكو ئێستا دەستیكردووە بە پاككردنەوەی تەواوی مەنهۆڵەكانی ئاوەڕۆ و پاككردنەوەی سەرجەم كەندەكان ئەمەش لەپێناو بەرگرتن لە ڕووداوی لافاو لە وەرزی زستان.
وتیشی “جگە لە بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی بۆ هاونیشتیمانیان بە فڕێنەدانی زبڵ و خاشاك لە شەقام و كۆڵانەكان كە بەهۆیەوە سەرە مەنهۆڵەكان دەگیرێن و دەبێتە هۆی گڵدانەوەی ئاوەڕۆ و دروستبوونی لافاو”.
ساڵانە لە كاتی باران بارینی بە خور لە نێو سەنتەری شاری هەولێر لە بەشێك لە شەقام و كۆلان و گەرەكەكانی هەولێر ئاوێكی زۆر كۆدەبێتەوە و بەو هۆیەوەش ژماریەك ماڵ تووشی زیان دەبنەوە تاوەكو ئێستاش هیچ كام لەو ماڵانەی بەر لافاو كەوتوون قەرەبوو نەكراونەتەوە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


