وهزارهتى دارایی ههرێم بڕیاریدا دوو مووچه بۆ فهرمانبهرى بانكهكان خهرجبكات

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەڕێوەبەری بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیانكرد و بڕیاریاندا تاوەكو مووچە زیادەكانیان بۆ خەرجنەكرێت دەوامی بانكەكان نهكەنەوە، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا مووچەی دوو مانگی ئهو فهرمانبهرانه خهرجبكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی کە SNN لە سەرچاوەیەکەوە وەریگرتووە: “دوای ئەوەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی بە گۆڕینی لیستی مووچەی مانگی نیسان بۆ مانگی ئەیلول بووە هۆی ئەوەی كە فەرمانبەرانی بانكەكان دوو مووچەی دیكەیان بفەوتێت كە ساڵانە جیاواز لە فەرمانبەرانی دیكە وەریدەگرن، ئەمە وایكرد بڕیاری بایكۆت بدەین تاوهكو ئەو كاتەی وەزارەتی دارایی ئەو مووچانەمان بۆ خەرجدەكاتەوە”.
سەرچاوەکە وتیشى: “هەر شەوی رابردوو لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی بانكەكان ئاگاداركراینەوە كە وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیووە كە مووچەی مانگى نیسان لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە بۆمان خەرجبكەن، مووچەی مانگی ئابیش لەگەڵ مووچەی مانگی داهاتوو بۆمان خەر بكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بەهۆی جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان ئەمڕۆ دەرگای بانكەكان كراوە دەبن و دوای گەیشتنی پارە دەستدەكەین بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی و رۆژانی داهاتووش دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


