
هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فەرمانگە فیدراڵی وهەرێمیەكاندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرێكی گشتی بە وەكالەتی بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیە دانا، لە كۆی 14 بەڕێوەبەرایەتی گشتی 13 بەڕێوەبەرایەتیان بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن.
سەعید قادر، بەڕێوەبەری گشتی نوێی كارەبای هەڵەبجە بەوەكالەت بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتە جیاوازەكانی حكومەتی هەرێم لە پارێزگای هەڵەبجە، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە فەرمانێكی وزاری بڕیاریدا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانی وەزاریم بەدەستگەیشتوە و وەك بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە دەست بەكاربووم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لەڕووی ئیدارییەوە قەزاكانی پێنجوێن و شارەزوور و سەیدسادق سەربە پارێزگای هەڵەبجە نین بەڵام فەرمانگەی كارەباكانیان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەڵەبجە بوو، بۆیە لە ئێستادا ئەگەر بیانەوێت سنووری كاركردنیان بگوازنەوە بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوا لەڕێگای قائیمقامەكانیانەوە داواكاریی پێشكەش بكەن لای خۆمانەوە نوسراوی گواستنەوەیان بۆ دەكەین بۆ پارێزگای سلێمانی.
كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە لە پارێزگای هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە ماوەی شەش ساڵە هەڵەبجە كراوەتە پارێزگا، بەڵام لە 14 بەڕێوەبەرایەتی گشتی 13 بەڕێوەبەرایەتی گشتییان بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن و هیچ میلاكێكی نوێش بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیان دانەمەزراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


