“تا دوو مووچە بەسەر یەكەوە دابەشنەكرێت مامۆستایان ناتوانن بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن”

دروشمى مامۆستایهك كه بایكۆتى هۆڵهكانى خوێندنى كردووه له سلێمانى | فۆتۆ: ئهردهڵان ئهحمهد / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە چەند ڕۆژێكە وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی پۆلەكانی 12، یەك و دووی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ناوەندێكی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نەكراونەتەوە.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتی مامۆستایان پشتگیری لەداواكاری مامۆستایان بە گشتی و داواكارییەكانی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان دەكەین بە دابەشكردنی مووچە بە 30 ڕۆژ جارێك و هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی لە%18، چونكە ئەوە ئەركی حكومەتە لە بەرامبەر داواكردنی ئەرك لە مامۆستایان مافەكانیشیان دابینبكات، بۆیە بەم حاڵەوە دەستپێكردنەوەی دەوام كارێكی ئەستەم دەبێت.
فاروق غەفور، سەرۆكی لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ SNNی ڕوونكردەوە، هەموومان حاڵی بژێوی ژیانی مامۆستایان دەزانین و شارەزای ئەو دۆخەین كە بەرۆكی گرتوون، بۆیە ئێمەش لە لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایان پشتگیری تەواو لە داوا و داخوازییەكانی مامۆستایان دەكەین، بۆیە ئەگەر مامۆستایان پێیانباشنەبوو كە بە مووچەیەك بگەڕێنەوە، ئێمەش پشتگیرییان دەكەین و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر كۆی گشتی مامۆستایان پێیانباشبوو كە بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن ڕێز لەو بۆچوونەشیان دەگرین.
ئاماژەی بەوشكرد، هەموو ئەگەرەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە بەدابەشكردنی مووچەیەك مامۆستایان ناگەڕێنەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن و دەوام ئاسایی نابێتەوە بەتایبەت كە لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و وەزارەتی پەروەردەش تا 1/11/2020 دیاریكردووە بۆ ئەوەی تەنها پۆلی یەك و دوو لە هۆڵەكان بخوێنن، بۆیە تا ئەوكاتە جارێكی دیكە كێشەی مووچە سەر هەڵدەداتەوە و مامۆستایان ئامادە نین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن، تەنها لە حاڵەتێكدا پێدەچێت مامۆستایان بچنەوە ناوەندەكانی خوێندن كە حكومەت دوو مووچە بەسەر یەكەوە دابەشبكات.
لەلایەكی دیكەوە لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان بە بڵاوكردنەوەی ڕاگەیەندراوێك جەختیان لەوە كردووەتەوە كە بە دابەشكردنی مووچەیەك ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن و سوورن لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


