وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەكات کە لە هەولێر هێرشکرایە سەر دەرمانخانەیەک

وێنەی رووداوەکە
SNNـ بڕیار محەمەد
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە دەكرێت”.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی تەندروستی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند” دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر” .
وتیشی: “داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارە نەبونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە، داواش لە هاووڵاتییان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدۆستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستییەكان بكەن”.
رووداوەکە پاش ئەوە بووە کە کەسی بێ چەکی ناو ڤیدیۆکە پارەی بە حەبێک نەداوە کە لە دەرمانخانەکە کڕیوێتی و دەمەقاڵە دروستبووە پاشان کوڕەکەی بانگ کردووە بۆ لێدانی کارمەندی دەرمانخانەکە و کەسە چەکدارەکە کوڕەکەیەتی.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



