تەندروستی هەرێم: چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانین پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە

بریار محەمەد-SNN
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاسکرای دەکات لە ئێستادا هیچ بریارێک نییە بۆب ەرزکردنەوەی پلە و مووچەی کارمەندان تەندروستی و پلە بەرزکردنەوەش تەنها لەدەسەڵاتی ئەنجومەی وەزیرانی هەرێمە.
دکتۆر ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دیارە لەچەند ڕۆژی رابردوو حکومەتی عێراق پرسی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی تەندروستی هێناوەتە ئاراوە، ئەو بڕیارانەی لە عێراقەوە دەردەچن هیچی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی پرسی پلەبەرزکردنەوە تەنیا لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە.
وتیشی: لە ئێستادا بەهۆی بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان پلەبەرزکردنەوە بەهەموو شێوەیەک وەستاوە، دیاریش نییە کەی قۆناغەکانی پلە بەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە بەچ شێوەیەکیش، بۆ بریارێکی لەم شێوەیە ئێمەش چاوەرێی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین هەرکات ئەوان داوایانکرد، ئێمەش دەست بە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەم بابەتە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


