
بایدن-و-ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن رکابەرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە جیا لە دوو کەناڵی ئەمریکییەوە وەڵامی چەندین پرسیاری سەخت دەدەنەوە.
ترەمپ لە مایامی فلۆریداوە، کاتژمێر سێی بەرەبەیان بە کاتی کوردستان بەشداری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دەکات لە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی و ژمارەیەک پرسیاری پەیوەندیدار بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیاریکراوە کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە و لەهەمان کاتدا، جۆو بایدن، لە فیلادەڵفیای پەنسلڤانیاوە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی سازدەکات کە هاوشێوەی چاوپێکەوتنەکەی ترەمپ دەبێت.
کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی، رەخنەی زۆری لێگیرا سەبارەت بەوەی کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی ترەمپی خستووەتە هەمان کاتی چاوپێکەوتنەکەی بایدن و بینەران ناچاردەکرێن یەکێکیان هەڵبژێرن بۆ تەماشاکردنی.
ئەم چاوپێکەوتنانە دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ دیبەیتی دووەم کە بەهۆی تووشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا گرفتی تێکەوت.
لە دیبەیتەکەی یەکەمدا بەهۆی تێکهەڵچوون و هێرشکردنەسەر یەکتری، هەردوو ترەمپ و بایدن لەلایەن چاودێرانەوە رەخنەیەکی زۆریان لێگیرا و بە یەکێک لە خراپترین دیبەیت لە مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناوبرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


