ئه‌ندامێكی یانه‌ی زه‌ورا: ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه تووشی گرفت ده‌بێت له رێگریكردن له هانده‌ران

دیمەنێک لە یاریگایەکی خولی عێراقی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
عه‌بدولڕه‌حمان ره‌شید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زەورا ئاماژه بۆ گرفته‌كانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كرد سه‌باره‌ت به رێگریكردن له چوونه ژووره‌وه‌ی هاندەران له یارییه فه‌رمییه‌كانی خولی نایابی عێراق.
ره‌شید له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” یانه‌ی زه‌ورا له ئێستادا كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له شاری به‌سرا ئه‌نجام ده‌دات و یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وتی باشوور له شاری وه‌رزشی له به‌سڕا ئه‌نجامدا و ئاسته‌نگی زۆر هه‌بوون بۆ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی یاریگاكه بۆ رێگریكردن له هانده‌ران كه یارییەكی دۆستانه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت ئاسته‌نگییه‌كان زیاتر بن رۆژی هه‌ینی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆستانه‌ی یانه‌ی مینا كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ره و تینووه بۆ بینینی یاری زه‌ورا و مینا ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر دۆستانه‌ش بێت “.
هه‌روه‌ها وتی:” له راسپارده‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان كه یارییه‌كانی خولی نایاب به بێ هاندەر به‌رێوه‌بچن ، بۆیه خوای گه‌وره له پشتی لیژنه‌ی ئه‌منی بێت له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له گه‌ڵ هاندەرانی تینوو بۆ ركابه‌رییه ناوخۆییه‌كان و رێگریکردن لێی له سه‌یركردنی یارییه‌كانی خولی نایاب كه رۆژی 25ئه‌م مانگە ده‌ستپێده‌كات “.
جێی باسه یانه‌ی زه‌ورا كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له به‌سڕا ئه‌نجام ده‌دات و دوو یاری دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وتی باشوور ئه‌نجامداوه و سێیه‌م یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ مینا ئه‌نجام ده‌دات .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


