بۆ خولی پله یه‌كی عێراق پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چوار یاریزانی گواسته‌وه ریزه‌كانی

وێنە:راگەیاندنی یانەی پێشمەرگە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یهكێكیتر له‌یانه‌كانی سلێمانی کە به‌شدار له خولی پله‌یه‌كی عێراق دەکات، له به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار یاریزانی گواسته‌وه ریزبهكانی.
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری یاریزانانی وه‌رزی رابردوو، ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و خولی نایابی كوردستان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌یان چوار یاریزانی نوێیان گواسته‌وه ریزه‌كانی.
وسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان بۆندمان له‌گه‌ڵ چوار یاریزاندا ئیمزاكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری كێبڕكێكانی خولی پله یه‌كی عێراق و نایابی كوردستان بكه‌ین، له به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی جیاواز و به‌هێز ببینین”.
وتیشی:” بۆندمان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د وه‌هاب له دایكبووی (1997) ئیمزا كردووه كه له هێڵی هێرشبردن یاری ده‌كات و پێشتریش له یانه‌ی دووكان بووه، هه‌روه‌ها بۆندیشمان له‌گه‌ڵ هێمن رزگار ئیمزا كردووه كه له دایكبووی (1987) له هێڵی هێرشبردن یاری ده‌كات، پێشتریش له‌یانه‌كانی سیروانی شاره‌زوور،هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ده‌ربه‌ندیخان، نه‌ورۆز، شێروانه ، كوفه نه‌جه‌ف ، ئیتساڵاتی به‌غدا و یانەیەکی یۆنانی یاری كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” سێیه‌م یاریزان كه بۆندمان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردووه له‌شكر شه‌ریفه كه له دایكبووی (1991) له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات و پێشتریش بۆ یانه‌كانی دووكان ، پیره‌مه‌گروون و كۆیه یاری كردووه، جگه له‌وه‌ش چواره‌م یاریزان كه بۆندمان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردووه رابه‌ر جه‌لاله له دایكبووی(1993) له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و پێشتریش بۆ یانه‌كانی نه‌ورۆز ، سیروانی نوێ ، ئاشتی و ده‌ربه‌ندیخان یاری كردووه.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌مساڵ به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق لە كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی شان به‌شانی هەریه‌ك له یانه‌كانی نه‌ورۆز ، سیروانی نوێ ، سه‌رچنار ،سلێمانی ده‌كات، ئەمەش بۆگه‌یشتنی دوو یانه بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنه‌كه.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


