“تورکیا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەست لە قەرەباغ”

کاتیۆشاکانی نارگۆنۆ قەرەباغ
SNN
ئەرمین سەرکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا ئەمڕۆ رایگەیاند: تورکیا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەست لە قەرەباغ.
سەرۆکی ئەرمینیا لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەل کەناڵی سی بی ئێن-ی ئەمریکی رایگەیاند: ئەگەر تورکیا واز لە دەستوەردانەکانی لە قەرەباغ نەهێنێت، زۆر قورس دەبێت بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ لە چوارچێوەی کۆمەڵەی مینسک-ی سەر بە رێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا.
ناوبراو هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر تورکیا نەکشێتەوە، ناوچەکە هەمان چارەنووسی سوریای دەبێت.
هاوکات نائومێدی خۆشی نیشاندا لە هەڵوێستی لاوازی هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی قەرەباغ، کە بەهۆیەوە سەدان کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان و هاووڵاتییانی مەدەنی ناوچەکە کوژراون.
ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا هەزاران لە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی لە سوریا، گواستووەتەوە بۆ ئازەربایجان و لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەدا شەڕیان پێدەکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


