
کومان
SNN Sport
سبەی شەممە،لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی کامپ نۆ دەبێتە میوانی یانەی خیتافی و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کومان راهێنەری بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.
سەرەتا لەسەر کێشەکانی خۆی و گریزمان قسەی کردوو وتی:” قسەم لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە، دوێنێ لەسەر شوێنی یاریکردنی و ئاستی، من پێم وتووە بە شوێنی ئەوە دەگەڕێم باشترین ئاست بۆ یانەکە بدۆزمەوە،هەروەها پێم وتووە بۆ شوێنی یاریکردنی لە یاریگادا بڕیار بە دەستی منە، من هەموو کاتێک بۆ شتێک دەگەڕێم کە باش بێت بۆ یانەکەم،کاتێک من راهێنەری هۆڵەندا بووم گریزمان لەلای راستی هێڵی پێشەوەی یاریگا دژمان یاری کردووە، زۆر قسە دەربارەی ئەمە ناکەم، راهێنەرە بەرپرسە و دەبێت زۆرترین سوود لە یاریزان وەرگرێت”.
دواتر وتی:” بیر لە دانانی باشترین پێکهاتە دەکەمەوە بۆ یاری دژی خیتافی، میسی بە ورەیەکی بەرزەوە گەڕاوەتەوە لە ئەرجەنتین، دوای راهێنانی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەوە دەدەم کێ سەرەکییەو کێ یەدەگە،دیمبلیش توانایەکی نایابی هەیە، ئەو لە رووی جەستەییەوە باشتر دەبێت، من دڵخۆشم بە بینینی ئەو لە راهێنانەکان، میسیش ئامادەیە بۆ یاریەکەی سبەی، ئەو یاریزانێکی براوەیەو هەموو کات دەیەوێت بوونی هەبێت لە یاریگادا، پیانیچیش لەوانەیە سبەی دژی خیتافی یاری بکات، پێکانەکەی سوکە، تیرشتیگنیش ئامادەی کلاسیکۆ نابێت”.
لە کۆتایی قسەکانی لە کۆنگرەکە وتی:” بە هیوام بەم نزیکانە هاندەران لە یاریگادا ببینم، ئەمە باشترین شتە بۆ ئێمە ئەگەر رووبدات، زەحمەتە یاریکردن بە بێ هاندەر،بەڵام من ناتوانم بڵێم کەی هاندەران دێنە یاریگاوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


