مەکتەبی سیاسی یەکێتی: 16ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی زنجیرەیەک پێشبینی هەڵەبوو

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
لە سێیەم ساڵیادی رووداوەکەی 16ی ئۆکتۆبەردا، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: 16ی ئۆکتۆبەر، دەرئەنجامی زنجیرەیەک پێشبینی هەڵە و بڕیاری نەخەمڵیووی سیاسی و ستراتیجی بوو.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا، مەکتەبی سیاسی باس لە بەرگری پێشمەرگەکانی یەکێتی دەکات لە خاکی کوردستان و چەند وردەکارییەکی رووداوەکە ئاماژەپێدەکات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له ساڵیادی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی پارێزگاریكردن له كه‌ركوك و خاكی كوردستان داده‌نه‌وێنین، كه به گیانی خۆیان داستانێكی به‌رزی به‌رگرییان تۆمار كرد و نه‌یانهێشت چه‌واشه‌كارانی مێژوو، له هه‌وڵی زڕاندنی ناو و خه‌بات و رێبازی پیرۆزیاندا، خه‌ونی نه‌زۆك به‌دی بێنن.
١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیووی سیاسی و ستراتیجی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا و، ئه‌نجامه‌كه‌ی به كاره‌سات بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، و پاشه‌كشێ له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و، دوو به‌ره‌كی، ئاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتیی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به به‌رچاوه‌ڕونییه‌وه لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نه‌خه‌مڵیووی له‌مجۆره‌ی له كوردستانی عێراق، له كات و ساتێكی ناوه‌ختدا، ده‌بینی و رای گشتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره هۆشیار كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بێ گوێدانه ئاكامه‌كانی هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه، گوێیان له ئامۆژگاریی دڵسۆزان، وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی و په‌یامی ئاشكرای نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌گرت، به ته‌نها ملیان نا، نیوه‌ی خاكی كوردستان و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیان برده سه‌ر هه‌ڵدێرانێكی سه‌خت، و ئه‌گه‌ر وریایی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بووایه، كه‌ركوك به‌ره‌و وێرانی، و خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بران.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به بڕیاری له‌ناكاو و دروستی روبه‌ڕونه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، توانی ئه‌و بۆشاییه كوشنده‌یه پڕ بكاته‌وه كه له‌ریزی پێشمه‌رگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتی دا له كه‌ركوك و ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر روویاندابوو. هێزه‌كانی تر، كه یه‌كێتی نه‌بوون، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له پاشه‌كشێ و چۆڵكردنی هێڵی به‌رگری، سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد، هێزه‌كانی ٧٠ و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان به ته‌نها له‌به‌رده‌م له‌شكری نابه‌رابه‌ری هێزی هێرشبه‌ردا به‌جێهێشت. یه‌كێتی به بڕیارێكی له‌خۆبوردوانه، ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ناجوامێرانه‌یه كرد، قوربانیی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی دا، تا ده‌سكه‌وته گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاوه‌دانیی شاری كه‌ركوك و ژیانی كه‌ركوكییه‌كان بپارێزێت و رێگه نه‌دات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێرله‌خۆنه‌دیوو، ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو. شه‌ڕێك كه تا ئه‌مڕۆش، نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كاتی هه‌رێم، نه په‌رله‌مانی كوردستان، و نه‌هیچ داموده‌زگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر سوپای عێراق بڕیاری به‌رپاكردنی نه‌دا.
بۆیه ئه‌مڕۆ گوتاری چه‌واشه‌كارانی مێژوو هه‌ر چۆن بن، هه‌میشه‌یی نین، و كاریگه‌ری له وره‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی یه‌كێتی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌رناكه‌ن. رۆژێك مێژوو ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی سه‌ركردایه‌تی ریفراندۆم و، به‌رگریی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له خاكی كوردستان، هه‌ڵاوێرد ده‌كا و به دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و كات رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده ده‌بن و دادگای ویژدانی گه‌ل، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی
رۆژێک مێژوو هەڵوێستی سەرکردایەتی ریفراندۆم و بەرگریی پێشمەرگەکانی یەکێتی لە خاکی کوردستان بە دادپەروەرییەوە دەنووسێتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



