
مووچە
SNN
لەدوای ئەوەی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچەوە سبەی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەشناکرێت، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راگەیەندراوێکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سبەی مووچە دابەشناکەین.
لە راگەیەندراوەکەی پەروەردەی رۆژهەڵاتدا هاتووە: “ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە و باخچە و ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و هۆبەکانی ناو دیوان دەکەین کە سبەینێ لیستی مووچە دابەش ناکەین، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە رێکخستنی لیستی مووچە بۆ مانگی نۆ کە لەئێستادا کارەکان تەواو نەبوون و فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری بەم بارودۆخە لە ناو دیوانی پەروەردەن بۆ تەواوکردنی لیستی مووچە”.
ئاماژه بهوهشدراوه، “ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە و باخچە و ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و هۆبەکانی ناو دیوان، دەکەین کە سبەینێ لیستی مووچە دابەش ناکەین”.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجەش لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچە، دابەشکردنی مووچە بۆ یەکشەممە دواخراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN، جگە لەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ، پەروەردەی شارباژێڕ، پەروەردەی شارەزوور لیستی مووچەکانیان ئامادەکردووە و بڕیارە سبەی مووچە دابەشبکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی دارایی، بڕیاریدا مووچەی مانگی ئەیلول دابەشبکرێت لەبری مانگی نیسان، کە ئەوەش بووەهۆی دواکەوتنی ئامادەکردنی لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 min لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 min لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



