
ڤیدال
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، دەیەوێت ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە،کۆنتی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە کارەکانی گواستنەەی ئارتۆرۆ ڤیدال خێراتر بکەن، ئەو راهێنەرە بە هەرشێوەیەک بێت دەیەوێت ڤیدال لە یانەکەی یاری بکات.
هەروەها کۆنتی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڤیدال هەیە و دەیەوێت لە پرۆژەکەی بۆ بردنەوەی نازناوی کالچیۆ ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدا هەبێت.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ڤیدال لە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینیز بەکار بهێنێت، یانەی بەرشەلۆنە پارەی کڕینی لاوتارۆی نیە و دەیەوێت بڕێک پارە و دوو یاریزان بخاتە گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەوە ، بەڵام تا ئێستا یانەی ئینتەرمیلان رەزامەندی بۆ ئەم مامەڵەیە دەرنەبڕیوە.
ڤیدال هەموو یارییەکانی یانەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی نیە،بەڵام کیکی سیتین لە ڤاڵڤێردی زیاتر دەرفەت بەم یاریزانە دەدات.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



