
ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئاگربەستێکی جیهانی رەتکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، بڵاویکردووەتەوە، دوای دوو مانگ لە ئامادەکاری و دانوستان، ١٤ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پڕۆژەیاسای جێبەجێکردنی ئاگربەستێکی جیهانی رێکەوتن، بەڵام لە دەنگدانێکدا ئەمریکا مافی ڤیتۆی دژ بە پڕۆژەیاساکە بەکارهێنا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەست لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەبوو کە شەڕ و ئاڵۆزییان تێدایە، تا بەشێوەیەکی کاریگەر بتوانن رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا ببنەوە.
دیبلۆماتکارانی ئەمریکا لەبارەی رەتکردنەوەی پڕۆژەیاساکە بە ئاژانسەکەیان وتووە، ئەو پڕۆژە یاسایە دەبووە پاڵپشتی بۆ کارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە کارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گرتووە و تۆمەتباریکردووە بەوەی زانیاری گرنگی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و جیهان شاردووەتەوە و ئەوەش هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەبووە بەو رێژە بەرچاوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


