
رامۆس لە یاری قادش
SNN Sport
لە یاری بەرامبەر بە یانەی قادش لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا کاتێک یانەی ریاڵ مەدرید 1-0 دۆڕا، سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان دەبێت لە ئەژنۆیدا،ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ لۆزانۆی یاریزانی یانەی قادش بەریەکدەکەون و لە گێمی دووەم زیدان بڕیاریدا ئەم یاریزانە بەشداری پێنەکات، سەرەڕای ئەوەی گێمی یەکەم توانی یاریەکە تەواو بکات.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ کە بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە،رامۆس تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆی چەپیدا، بوونی ئەو یاریزانە لە کلاسیکۆ تا ئێستا جێی گومانە.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتژمێرەکانی داهاتوو نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی ئەم یاریزانە بڵاوبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردوو زیدان لە کۆنگرەکە بوونی ئازاری لە ئەژنۆی راستی بەرگریکارەکەی پشتڕاستکردەوە.
لە پێگەی خۆی لە تویتەر رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆسیە لویس سانچێز رایگەیاندووە،رامۆس پشکنینی تیشکی بۆ کراوە، دەرکەوتووە پێکانەکەی مەترسیدار نیە،چارەسەری بۆ ئەژنۆی چەپی دەکرێت و دەیەوێت لە یەکەم یاری خولی یانە پاڵەوانەکان لە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە شاختار ئامادە بێت.
کلاسیکۆ لە رۆژی شەممە 24/10/2020 لە کاتژمێر 5:00 ئەنجام دەدرێت.

More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



