
بەرهەمی کونجی- فۆتۆ : محەمەد مستەفا
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمساڵ لە دەشتی بیتوێنی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین نزیکەی 3 هەزار دۆنم زەوی بە کونجی داچێنراوە و جوتیارانی ناوچەکەش باس لەوە دەکەن بەرهەمیان زۆرە، بەڵام بەهۆی بێ مووچەییەوە بازاڕیان زۆر لاوازە .
محەمەد مەحمود جوتیارێکی دەشتی بیتوێنە و بە SNN ی راگەیاند “لە دەشتی بیتوێن 4 جۆری کونجی بەرهەمدێت کە بریتین لە (دوو پەڕە، چوار پەڕە و شەش پەڕە و هەشت پەڕە) هەموویان جۆری زۆر باشن و پڕ چەورین زۆر گونجاون بۆ بەرهەمهێنانی (ڕاشی) هاوکات ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆری دەشتی بیتوێن بە کونجی داچێنرابوو و لە ئێستاشدا هەموو جوتیاران دەستیانکردووە بە هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکەیان” .
وتیشی: “ئەمساڵ بەرهەمێکی زۆری کونجی هەیە و بەگشتی لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک کونجی لە نێوان 1500 بۆ 2000 هەزار دینارە، بەڵام بەهۆی بێ مووچەیی بازاڕیان زۆر لاوازە و هاتنی کونجی دەرەکیش تا رادەیەک رۆڵی هەیه لە بێ بازاڕی کونجی ناوخۆ” .
” دەشتی بیتوێن توانای بەرهەمی ساڵانەی بۆ بەرهەمهێنانی کونجی 4 هەزار تەنە ”
خدر ئیبراهیم بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە بە SNN ی راگەیاند “دەشتی بیتوێن ژینگەیەکی تەواو گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی کونجی و ئەمساڵ 3 هەزار دۆنم زەوی بە کونجی داچێنراوە واتا بە گشتی دەشتی بیتوێن توانای هەیە ساڵانە 4 هەزار تەن کونجی بەرهەمبهێنێت” .
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی رانیە وتیشی: “کونجی دەشتی بیتوێن تەواو گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی (ڕاشی) و دەکرێت حکومەتی هەرێم بە دامەزراندنی کارگەیەکی دروستکردنی (ڕاشی) لە دەشتی بیتوێن سودی گەورە بە جوتیارانی ناوچە بگەیەنێت و پەرەش بە بەرهەمی خۆماڵی بدات، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا حکومەت هیچ هاوکار نەبووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



