ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوا له حكومه‌ت ده‌كات باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى سپى لاببات

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: داوامان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كردووه له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى سپى هه‌ڵبگرێت، ده‌شڵێت: “نرخى نه‌وتى سپى له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌ته‌وه”.
كه‌ریم عه‌لی كه‌ریم، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ى و كه‌می نه‌وتى سپى له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا داوایه‌كمان پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه كه باجی سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى سپى له مانگی تشرینى دووه‌مى
ی ئه‌مساڵ تاوه‌كو مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو لابه‌رێت به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادكردنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
وتیشی: “سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌نیازه بڕی 150 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى بنێرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام له‌و بڕه 62 ملیۆن لیترى پشكی سلێمانی ده‌بێت، له‌كاتێكدا سلێمانی پێویستی به 108 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی هه‌یه”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و نه‌وته‌ش بگات به‌شى ته‌واوى پارێزگاى سلێمانى ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هاوكێشه‌یه‌ك هه‌بێت كه نرخى نه‌وتى سپى هاوسه‌نگ بكاته‌وه له بازاڕه‌كاندا تاوه‌كو هاووڵاتییان بتوانن بيكڕن”.
له ئێستادا له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى بۆ 105 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه له‌كاتێكدا تا ئێستا به ته‌واوه‌تى وه‌رزی سه‌رما ده‌ستیپێنه‌كردووه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



