به مه‌به‌ستى بەگەڕخستنەوەی پرۆژه راگیراوه‌كان وه‌زیرى پلاندانان سه‌ردانى گه‌رمیانى كرد

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى له نزیگه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كان و ئه‌و پرۆژانه‌ى به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه راگیراون، وه‌زیرى پلاندان و شاندێكى یاوه‌رى سه‌ردانى گه‌رمیانی كرد.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ لەگه‌ڵ شاندى یاوه‌رى له وهزارەتەكهى به شێوه‌ى مه‌یدانى سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و پرۆژانه‌ى پێشتر بەهۆى قه‌یرانى دارایى راوه‌ستاون له‌سه‌ر فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به پێى سكێتهرهكان ئه‌وله‌ویه‌تیان بدرێتى و بخرێنه‌وه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشى: “لەگه‌ڵ سه‌رۆكى فهرمانگهكانى سنوورى گه‌رمیان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و كێشه و گرفته‌كان بكه‌ن به تایبه‌تى ئه‌و پرۆژانه‌ى به‌شێكى زۆریان ته‌واو بووه، له‌و رووه‌شه‌وه سوپاسى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كرد كه ئاسانكارى به‌رچاوى كردووه بۆ شانده‌كه‌یان”.
سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنى پاره‌ى به‌ڵێنده‌ران و چه‌كى پرۆژه‌كانیان، وه‌زیرى پلاندان وتى: “سیستمى چه‌كیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و كارى پێناكه‌ن و ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى پرۆژه‌كانیان ته‌واوكردووه لەگه‌ڵ پرۆژه‌كانى دیكه پێداچوونه‌وه و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن له ئاینده‌دا بتوانن پاره‌یان بۆ خه‌رجبكه‌ن”.
له سنوورى گه‌رمیان 45 پرۆژه‌ى جۆراوجۆر به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه په‌كیان كه‌وتووه و به‌ڵێنده‌رانیش پێشتر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌ت پاره‌كانیان پێناداته‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نییه چه‌كیان بۆ بكات یان پاره‌یان بۆ بخاته سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كانیان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


