بەهۆی دۆخی عێراقەوە وادەی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیار نییە

ئاڵای کوردستان و عێراق
SNN- بڕیار محەمەد
پاش ئەوەی بڕیار بوو بەمنزیکانە بچنەوە بەغدا، شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و رەوشی سیاسی بەغداوە لە ئێستادا چوونی ئەو شاندە بۆ بەغدا بەربەستی هاتووەتە رێ.
بەپێی زانیارییەكانی SNNكە لە سەرچاوەیەكی نێو شاندەكە پێیدراوە، هۆكاری نەچوونی شاندی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەو دۆخە ئاڵۆزە سیاسییەی بەغداوە هەیە كە ماوەیەكە لە رووی ئەمنی و ئیدارییەوە ئاڵۆز بووە، بەڵام بڕیارە لە داهاتوودا شاندەكە دەست بە سەردانەكانی بكاتەوە بۆ بەغدا، هەرچەندە هیچ وادەیەك بۆ ئەو سەردانە دیار نییە.
راشیگەیاند: سەردانی وەفدەكە بۆ درێژەدانە بە گفتوگۆكانی پێشووی وەفدی هەرێم و بەغدا بەتایبەتی پرسی بودجە و جێگیركردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دا.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ڕاگەیەنرا بوو، بەمنزیكانە وەفدێكی باڵای هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، دكتۆر ئامانج رەحیم سەردانی بەغدا دەكەن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
45 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
45 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



